ئاگاداری به‌په‌له
ئاگاداریه‌ك بۆ سه‌رجه‌م لایه‌نگران و ئه‌ندامان و كادیرانی خۆشه‌ویستی ڕێكخراوه‌كه‌مان و هه‌مو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دلسۆزو به‌په‌رۆشی یه‌كێتین و ناڕازین به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له ئه‌دای به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی
جه‌ماوه‌ری خۆشه‌ویت هه‌ڤالێن ده‌لال پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند مانگێكه داواكاری ئاشتبونه‌وه‌و ڕێكخستنه‌وه و پاك بونه‌وه یه‌كبونه‌وه وچاره‌سه‌ری به‌گژاچوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و بنبڕكردنی و ههڵتهكاندی قه‌ڵای گه‌نده‌ڵی ونابهرپرسی و پشت گوێ خستنی كادیران و نابه‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به ناوی یه‌كێتیه پیرۆزهكهمانهوه خستوه‌ته به‌رده‌م به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی كه كورسیه‌كانیان قۆرخ كردوه كه ده‌ستكه‌وتی خوێنی شه‌هیدان و كه‌س وكاریانه به‌ڵام سه‌د مخابن و به داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه داواكه‌مان كه داوای ده‌یان هه‌زار ئه‌ندام و لایه‌نگرو كادیری عاجزی ناو یه‌كێتیه تا بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م ئاگاداریه پشت گوێ خراوه كه ئه‌م كاره‌ش به پێچه‌وانه‌ی وته‌كه‌ی هه‌ڤاڵی سه‌ركرده هه‌ڤاڵ (مام جه‌لال) بو كه ده‌ڵێت ( ئێمه له ناو یه‌كێتی كه‌سمان لێ زیاد نیه و به‌ڵكو پێویستمان به كه‌سی زیاتره ) به‌ڵام به‌رپرسانی ناو یه‌كێتی به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م وته‌یه‌وه نه‌ك كه‌سیان پێویست نیه به‌ڵكو ته‌نانه‌ت بێمنه‌تن له كادیره ماندوه‌كانی خۆشیان و بێمنه‌تن له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانیان جا بۆیه بڕیارمان دا به :
پڕۆسه‌ی مانهومان له ناو یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان ته‌نها به‌نده به ده‌نگی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆشه‌ویستمان كه داواتان لێده‌كه‌ین بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ له 5/1/2012 ئه‌یخه‌ینه ده‌نگدانه‌وه بۆ به‌رده‌ستی ئێوه‌ی هه‌ڤاڵانی ماندو نه‌ناسمان تكایه ته‌نها ژماره‌ی ئیختیارهكهتانمان له ڕێگای ئیمهیلهكانمانهوه بۆ ڕه‌وانه بكه‌ن كه ئایا به لیستی جیاواز له هه‌ڵبژاردنی پارێزگاكاندا به‌شداری بكه‌ین یان
ئیختیاره‌كان :
1- ئایا له ڕیزه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا بمێنینه‌وه كه به‌م شێوه‌یه خه‌ڵك عاجز ده‌كه‌ن و بێمنه‌تن له خه‌ڵكی.
2- ئایا سه‌ربه‌خۆ به لیستێكی جیاواز دابه‌زینه ناو پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه.
3- ئایا له‌گه‌ڵ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان دا به هاوبه‌شی و ته‌نسیق به‌شداری بكه‌ین.
4- یان له گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تر وه پارتی دا ته‌نسیق بكه‌ین.
تكایه وه‌ڵامی خۆتان به وردی بۆمان بنێرن چونكه چاره‌نوس سازه به نیسبه‌ت داهاتوی ڕێكخراوه‌كه‌مانه‌وه.
ARASTAYNWEPUK1@GMAIL. COM
ARASTAYNWEPUK@GMAIL. COM
ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رانی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ڕێكخستن و یه‌كخستنی ڕێكخراو / سلێمانی
ده‌سته‌ی ته‌كنیكی ڕێكخراو / له‌نده‌ن
ده‌سته‌ی ماف ناسانی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی پشتیوانانی ئه‌نجومه‌نی قه‌بایلی عه‌ره‌بی لایه‌نگری ینك / به‌غدا
ده‌سته‌ی گه‌نجانی ڕێكخستنی ڕێكخراوی زانكۆ / سلیمانی
ده‌سته‌ی پشتیوانان و هاو هه‌ڵوێستانی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراو / ناوه‌ندی ئه‌وروپا
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی ڕێكخراو / سیدنی
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆ ی ڕێكخراو / كه‌ركوك
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / هه‌وڵێر
ده‌سته‌ی لایه‌نگرانی زانكۆی ڕێكخراو / دهۆك
نظرات شما عزیزان: